پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا گومانباره‌كه له پاسه‌وانانی باڵیۆزخانه‌كه خۆی ده‌رباز كردبوو به‌ڵام دوای دوو سه‌عاتێك له وێستگه‌ی نێوه‌ندی شه‌مه‌نده‌فه‌ری لاهای ده‌ستگیر كرا و ئێستاش له ژێر ده‌ستی پۆلیسدایه. باڵیۆزی توركیا له لاهای به ته‌له‌فزیۆنی توركیای گوتووه ئه‌و كاربرایه‌ی بۆمبه‌كه‌ی هاوێشتووه كابرایه‌كی ڕه‌شتاڵه بووه و به‌زمانی هۆڵه‌ندیش قسه‌ی كردووه. تائێستا هۆی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م هێرشه ئاشكرا نی یه.
باڵیۆزخانه‌ی توركیا ده‌ڵێت بۆمبه‌كه هه‌ڵدراوه‌ته به‌رده‌م ده‌روازه‌ی گشتییان و به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ش كه كه‌وتبووه یه‌كی له باڵه‌خانه‌كانی باڵیۆزخانه‌كه زیانی پێ گه‌یشتووه وه له ده‌می ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌دا باڵیۆز و پانزه كارمه‌ند له ناو باڵیۆزخانه‌كه‌دا بوون.
ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كان ئاگاهی ئه‌وه‌یان داوه كه له‌وانه‌یه هۆڵه‌ندا بكه‌وێته به‌ر هێرشی تیرۆركاری. له‌وه‌تای هێرشه‌كانی یانزه‌ی سه‌پته‌مبه‌ره‌وه كه كرانه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌لێك گومانبار به تیرۆریستی ده‌ستگیر كران به‌ڵام زۆر له‌و گومانبارانه به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌وه ئازاد كران.
جێ ی بیر خستنه‌وه‌یه له مانگی ڕابردوودا باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌غدا هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر و له‌و ڕووداوه‌دا 10 كه‌س بریندار بوون. واش پێ ده‌چێت ئه‌و هێرشه بۆ دژایه‌ی كردنی ئه‌و پلانه‌ی توركیا بوبێت كه هێزه سه‌ربازیه‌كانی خۆی بنێرێت بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ هێزه له‌شكریه‌كانی هاوپه‌یماناندا.