سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ مۆسكۆ هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه بڕیار بوو بۆ سه‌نگی خسته سه‌ر به‌رنامه ناوكیه‌كه‌ی ئێران بێت. باڵیۆزخانه‌ی ئێران له مۆسكۆ هیچ هۆیه‌كی نه‌دا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه.
ڕۆژی هه‌ینی كاربه‌ده‌ستێكی روسیا گوتویه‌تی واچاوڕوانی ده‌كرێت له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ئێران ئه‌و ڕابگه‌یێنێت كه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی سه‌باره‌ت به پشكنینی زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌وه بۆ به‌رنامه ناوكیه‌كه‌ی مۆرده‌كات.