هێزه سه‌ربازیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان به شوێن پارچه‌كانی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه خراوته خوارێ و شانزه ئه‌مریكی تیادا كوژرا و بیست كه‌سی تریش تیادا بریندار بوون.
له شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بلدۆزه‌رو ئامێری تریش كارده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌كان و پاشانیش دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی دوێنێ یه‌ك شه‌ممه.
له به‌عقوبه‌ش كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خته‌وه، بۆمبێكی چێنراو له نزیك پاسێكه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و عێراقیه‌كی مه‌ده‌نی كوژراوه و به‌لانی كه‌میشه‌وه حه‌وت كه‌سی تریش بریندار بوون.
شایانی باسه بۆمبه‌كه ته‌نها به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل كه ئه‌ندامانی هێزی به‌رگری مه‌ده‌نی عێراقی پێبووه له‌وێوه تێپه‌ڕبون ته‌قیوه‌ته‌وه.