وا چاوەڕوان دەكرێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ته‌واوی بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر هه‌شتا و حه‌وت و نیو ملیار دۆلاری به‌رنامه‌ی كۆمه‌ك كردن بۆ ئاوەدان كردنه‌وەی عێراق و ئه‌فغانستان بدەن. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، یاسا دانه‌ران به‌ڕێژەی دوو سه‌د و نه‌وەت و هه‌شت به‌رامبه‌ر سه‌د و بیست و یه‌ك دەنگ له به‌رژەوەندی ئه‌م به‌رنامه‌یه دەنگیان دا كه ئه‌مه‌ش وەك سه‌ركه‌وتنێك وایه بۆ سه‌رۆك بوش له قه‌ڵه‌م دەدرێت. هه‌روەها بڕیار وایه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سیناتیش دەنگی خۆیان بۆ په‌سندكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه بدەن.