كاربه‌ده‌ستانی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێن له‌ۆ باوه‌ره‌دان كه پیاوی ژماره دووی پێشووی رژێمی له سه‌ر كار ده‌ركراوی سه‌دام حسێن ره‌نگه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه هاوپێمانه‌كان رێك ده‌خات. كاربده‌ستان ده‌ڵێن: دوو ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی تێرۆریستی ئه‌نساڕ ئه‌ل ئیسلام كه به‌م دواییانه ده‌ست گیركراوه‌ن ده‌ڵێن عه‌ززه‌ت ئه‌براهیم ئه‌لدووری نه‌خشه‌كێشی سه‌ره‌كی هێندێ له هێرشه‌كانی ئه‌م كۆمه‌له‌یه بوو. ناوبراو جێگری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرشگێری رژێمی له سه‌ر كار ده‌ركراو و یاریده‌ده‌رێكی له‌مێژینه‌و نیزیكی سه‌دام حسێن بوو. له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا گوتیان ئه‌نساڕ ئه‌ل ئیسلام هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆرستی بۆ سه‌ر هێزه ئه‌مریكاییه‌كان له‌عێراقه. هێزه ئه‌مریكاییه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ كه‌مپی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یان له‌باكووری عێراق له‌ناو برد. كاربده‌ستانی ئه‌مریكا له‌ۆ باوه‌ره‌دان ئه‌نساڕ ئه‌ل ئیسلام په‌یوه‌ندی به تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقایده هه‌یه.