هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان كردووه و فه‌له‌ستینیه‌كیان كوشتووه كه یه‌كێك بووه له‌و ژماره خه‌ڵكه‌ی بینراون نزیك بونه‌ته‌وه له‌و چه‌په‌ره‌ی كه‌رتی غه‌ززه له ئیسرائیل جیا ده‌كاته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئیسرائیلی ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌لانی كه‌مه‌وه فه‌له‌ستینیه‌كی تری بریندار كراوه و سێ كه‌سی تریشیان ده‌ستگیر كراون له نزیك ئوردوگایه‌كی نیشته‌جێ كردنه‌وه كه ده‌كه‌وێته ناو سنوری ئیسرائیله‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه دوێنێ یه‌ك شه‌ممه ڕێكخراوی حه‌ماسی ئیسلامی گوتویه‌تی قایل بوون به‌و بانگهێشتنه‌ی ئه‌حمه‌د قوره‌یعی سه‌رۆك وه‌زیری فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ ووتوێژكردن سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیلیه‌كان.
ئۆفیسی به‌ڕێز قوره‌یع خۆی له‌وه لادا بچنه ناو پوخته‌و وورده‌كاری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌وه به‌ڵام گوتویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌كان پێویستیان به پشتیوانی حه‌ماس هه‌یه بۆ ئاگربه‌ست.