ئه‌من سڵاو بو موسوڵمانانی ولاته‌یه‌كگرتووكانی ئا‌مریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌نێرم كه ڕێز له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌گرن. ڕه‌مه‌زان پیرۆزترین مانگی ساڵ له بیروباوه‌ڕی ئیسلام دایه‌وه بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و مانگه كه قورئانی تێدابۆ مۆحه‌ممد هاتوته خواری. ئه‌و مانگه كه كاتی هه‌وڵ دان و پێ داهاتنه‌وه به خۆدا‌یه ، كاتێك بۆ موسوڵمانان دابین ده‌كا كه‌تیشك بخه‌نه سه‌ر باوه‌ری خۆیان و به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌كانی خودا. له ریگای روژوو گرتن، نوێژونزا ، رامان و خێركردندا موسوڵمانانی سه‌رانسه‌ری جیهان، پابه‌ندی خۆیان بۆ ژیانێكی راستی و ره‌واو، یه‌كگرتوویی و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر دووپات ده‌كه‌نه‌وه. له دریژایی مێژووی ئێمه‌دا، خه‌ڵكی به بیروباوه‌ڕی جیاوازی ئایینی یه‌وه تایبه‌تمه‌ندی میلله‌تی ئێمه‌یان دیاری كردوه. ئیسلام ئایینیكی ئاشتی خوازه و ئه‌و كه‌سانه‌ی به رێگای بیروباوه‌ری ئیسلام دا ده‌ڕۆن، یارمه‌تی یه‌كی مه زنیان به‌وڵاتی ئێمه‌و سه‌رانسه‌ری جیهان كردوه. ئێمه رێز له‌و ئازادیه‌ی خۆمان ده‌گرین كه بۆ په‌رستنی خودامان هه‌یه و ئێمه هه‌روا به‌ڵێندار ده‌مێنینه‌وه كه پێشوازی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه بیروباوه‌ڕی ئایینی جۆروجۆریان هه‌یه. له رێگای پێكه‌وه كار كردن به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش بردنی و له‌یه‌ك تێك گه‌یشتن، ئێمه داهاتوویه‌كی روونتر له هیوا و ده‌رفه‌ت ده‌خوڵقێنین. لۆراش له‌گه‌ڵ ئه‌من پیرۆزبایی خۆی ده‌نێرێ. ره‌مه‌زان موباره‌ك.