سه‌رۆك بوش و ڕۆه م‌و هیونی سه‌رۆكی كۆریای باشوور داوای دەست به‌جێ دەستپێكردنه‌وەی ووتوێژەكان دەكه‌ن تاوەكو كۆتایی به كێشه‌ی ناوەكی كۆریای باكوور بهێنن. له ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌شدا كه دوای كۆبونه‌وەكانی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له بانكۆك ڕاگه‌یه‌نرا...هه‌ردوو ڕێبه‌رەكه گوتیان به‌م زووانه ووتوێژێكی شه‌ش قۆڵی ئه‌نجام ده‌درێت تاوەكو پێشكه‌وتن له‌م بارەیه‌وە به دەست بهێنرێت. هه‌ردوو ڕێبه‌رەكه له كۆبونه‌وەی باڵای هاوكاری ئابووری ووڵاتانی ئاسیا په‌یسفكدا ئامادە بوون. له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌دا، به‌ڕێز بووش هه‌موو جۆرە ڕیكه‌وتنێكی رەسمی له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا به‌لاوەنا كه باس له دژایه‌تی نه‌كردن بكات، به‌ڵام به‌ڵێنێكی ئاسایشی به دوور نه‌زانی گه‌ر كۆریای باكوور واز له به‌رنامه‌ی ناووكی بهێنێت.