ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوستورالیا به توندی ڕەخنه‌یان له تێبینی یه‌كانی سه‌رۆك وەزیرانی مالیزی مه‌هازیر موحه‌ممه‌د گرتووە. به‌ڕێز مه‌هازیر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا و له ماوەی ووتارێكیدا بۆ ڕێكخراوی لووتكه‌ی كۆنفرانسی ئیسلامی گووتی: جووله‌كه‌كان به وەكاله‌ت حوكمرانی جیهان دەكه‌ن و كار له خه‌ڵكی تر دەكه‌ن بۆ ئه‌وان شه‌ڕبكه‌ن و خۆیان به كوشت بدەن. قسه‌كه‌ری وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا ئادەم ئێرێلی ئه‌و تێبینیانه‌ی به كین و بێ ڕێزی له قه‌ڵه‌م داوە. سه‌رۆك وەزیرانی ئیتالی فرانكۆ فراتینی گوتویه‌تی: یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و تێبینیانه‌ی به هێرشبردنێكی توندی له قه‌ڵه‌م داوەو سه‌رۆك وەزیرانی ئوستورالیا جان هاوەردیش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بووە.