سه‌رچاوەكانی هێزی هاوپه‌یمان له عێراق دەڵێن: سێ ئه‌مریكی و دوو پۆلیسی عێراقی له شاری كه‌ربه‌لا و له ماوەی پێكدادانێكی تووندی شه‌وی پێنج شه‌ممه‌دا كوژراون. به پێی راپۆرته هه‌واڵیه‌كان، ئه‌و پێكدادانه له چه‌ند دەقهیهكی پێش نیوەشهودا دەستی پێكرد..له كاتێكدا كه چه‌كدارێك له سه‌ربانی ماڵێكهوە ته‌قه‌ی له پۆلیسێكی له‌شكری ئه‌مریكی و عێراقی كردبوو. تا ئێستا ژمارەی قوربانیه‌كانی هێرشبه‌ران ئاشكرا نیه. ئه‌م پێكدادانه‌ش له دوای چه‌ند سه‌عاتێك له دەنگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یهكگرتووەكاندا هات كه رازی بوون له سه‌ر بڕیارێكی نوێی ئه‌مریكا كه بانگه‌شه‌ی ناردنی سه‌ربازی نێونه‌ته‌وەی بۆ عێراق و داوای پشتگیری و یارمه‌تی دارایی زیاتر كردووە.