له‌شكری ئیسرائیلی به‌هۆی مه‌ترسی بارودۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه‌وە پانزدە فه‌له‌ستینی له كه‌ناری ڕۆژئاواوە بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له كه‌رتی غه‌زە گواستۆته‌وە. له‌شكری ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتویه‌تی: ئه‌و دەستگیركراوانه ئه‌ندامی گرووپی ئیسلامی حه‌ماس و جیهادن و تائێستا هیچ تاوانێكیان نه‌خراوەته پاڵ. سه‌رۆك وەزیرانی فه‌له‌ستینی ئه‌حمه‌د قورەیه‌عیش ئه‌م كردارەی به به‌ربه‌ستێكی به‌ردەم پرۆسه‌ی ئاشتی له‌قه‌ڵه‌مداوە. له لایه‌كی دیكه‌وە، دەیان تانك و زرێ پۆشی له‌شكری ئه‌مریكی گه‌ڕاونه‌ته‌وە بۆ كه‌رتی غه‌زە به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ئه‌و توونێله‌ی بۆ دەربازبوونی چه‌ك له میسرەوە به‌كارهێنراوە.