كاربه‌دەستانی له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا له عێراق دەڵێت: له باكووری ووڵاته‌كه دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی كووژراوەو سیانی تریش بریندار بووە. له‌ماوەی هه‌ڵدانی ههنارۆكێكدا له شاری له دایك بوونی سه‌رۆكی عێراقی ڕووخاو سه‌دام حوسه‌ین له تكریت، سه‌ربازێكی ئه‌مریكی كووژراوە. له‌لایه‌كی ترەوە، دەمڕاستێكی له‌شكری دەڵێت: له درەنگانێكی دوێنێ یه‌ك شهممهداسهربازێكی ئه‌مریكی له نزیك شارۆچكه‌ی بێجی كووژراوە كاتێ كه ئۆتۆمبیلی سه‌ربازەكان به‌سه‌ر مینێكی له ژێر زەویدا چێنراو تێپهڕێوەو ته‌قیوەته‌وە. ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كانیش دەڵێن: به‌هۆی ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌نزیك شاری به‌عقوبه‌وه له‌نێوان دەستهو تاقمێكی عێراقی و هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكادا ڕوویداوەو له ئه‌نجامدا عێراقیه‌ك كوژراوە و سیانی تریش بریندار بوون.