پارێزەری ئێرانی خاتوو شیرین عبادی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی ساڵی دووهه‌زاروسێی وەرگرتووە. له كاتی دامه‌زراندنی كۆمسیۆنی نۆبڵ له نه‌رویج و له ساڵی هه‌زارونۆسه‌دویه‌كه‌وە، خاتوو عبادی یه‌كه‌م خانمه له ئێرانداو یانزدەهه‌مین خانمه له جیهاندا ئه‌م خه‌ڵاته وەربگرێت. ئه‌م خه‌ڵاته‌شی به‌هۆی به‌رگریكردن له مافی مرۆڤ و ژنان و منداڵان و هه‌وڵدانی خاتوو عبادی بۆ هێنانه‌كایه‌وەی دیموكراسی له ووڵاته‌كه‌یدا به‌دەستیهێناوە.
په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا رۆجه‌ر ووڵكسن له برووكسله‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و هاوكار فه‌خریه دۆسكی دریژەی باسه‌كه‌ی بۆ ئامه‌دە كردووین. بۆ گوێگرتن له‌م ڕاپۆرته كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوە بكه.