ئه مڕۆ چوارشه‌ممه نزیكه‌ی دووهه‌زار موسڵمانی شیعه ئاینزا له سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا خۆپیشاندانیان سازدابوو وه داوای ئازادكردنی پیاوی ئاینی موئه‌یه‌د ئه‌ل خه‌زره‌جی یان ده‌كرد كه رۆژی دووشه‌ممه له ڕێی دا به‌ره‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا ده‌ستگیركرابوو.
ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێت موئه‌یه‌د ئه‌لخه‌زره‌جی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له مزگه‌وتێكدا كۆ كردبووه‌وه و هه‌روهاش هاندانی مه‌سه‌له‌ی توند و تیژی ده‌كرد دژ به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
پاش ئه‌وه‌ی گفتوگۆی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پیاوانی ئاینیدا سه‌باره‌ت به ئازادكردنی موئه‌یه‌د ئه‌لخه‌زره‌جی هیچ ئاكامێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه، خه‌ڵكه‌كه به خۆپیشاندان ڕووه‌و ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غدا چوون و دروشمی ئیسلامی‌یان ده‌گوته‌وه و هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی له‌شكری ئه‌مریكاش به ئاسمانی ناوچه‌كانه‌وه ده‌بینران.