یاسر عه‌ره‌فاتی ڕێبه‌ری فه‌ڵه‌ستینیه‌كان باری نائاسایی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا ڕاگه‌یاندووه و هه‌روه‌هاش كابینه‌یه‌كی حكومه‌تیشی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌حمه‌د قوره‌یع سه‌رۆك وه‌زیره تیادا.
به‌ڕێز عه‌ره‌فات دوێنێ یه‌ك شه‌ممه ئه‌م بڕیارانه‌ی داوه وه‌ك ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ دووباوه و چه‌ندباره بوونه‌وه‌ی ڕوانینی ئیسرائیل بۆ لادانی به‌ڕێز عه‌ره‌فات به‌زه‌بری هێز.
ئیسرائیل سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان به هاندانی توند و تیژی دژ به هاووڵاتیانی ئیسرائیلی گوناهبار ده‌كات.
ئه‌و كابینه حكومه‌تیه‌ش كه ڕاگه‌یه‌ندراوه یه‌كێ له ئه‌ندامه‌كانی ناسر یوسفه كه دۆستێكی دێرینی سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانه و پۆستی به‌رپرسی هێزه ئاسایشیه‌كانی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی و‌ه‌رگرتووه.