سوریا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات ئیدانه‌ی ئیسرائیل بكات به هۆی ئه‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی كردوویه‌تیه سه‌ری كه ئیسرائیل ده‌ڵێت هێرشه‌كه كراوه‌ته سه‌ر ئۆردووگایه‌كی مه‌شق پێكردنی تیرۆریستان له نزیك دیمه‌شقه‌وه.
دوێنێ یه‌ك شه‌ممه سوریا داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردووه به مه‌به‌ستی هێنانه‌كایه‌ی بڕیارێك تیادا ئیسرائیل به گوناهبار بزانرێت به تاوانه‌كانی دهستدێرێ له‌شكری و ههروهاش به تاوانی پێشێل كردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی.
درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه له ناو ئه‌م فایله ده‌نگیه دایه.