له ڕۆژانی پێش شه‌ڕی ڕزگاركردنی عێراق كه به‌سه‌ركردایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بوو، زۆر له لێكۆڵه‌ره وه و چاودێرانی سیاسی ده‌یانڕوانیه ڕۆژانی پاش شه‌ڕی عێراق و ده‌ستێوه‌ردانی ووڵاتانی دراوسێی عێراق له كاروباری ناوخۆییدا.
عێراقێكی فره نه‌ته‌وه‌ی به ئاین و ئاینزای جیاجیاوه خۆی له خۆیدا زه‌مینه‌یه كه بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ووڵاتانی دراوسێ جا به مه‌به‌ستێك بێت یان به مه‌به‌ستتێكی تر، ئه‌ڵبه‌ته شاراوه‌ش نییه مه‌به‌سته‌كان زۆرن.
هه‌ندێ له چاوودێران ڕایان وایه په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئیران له مێژوویه‌كی كۆنه وه به هه‌ڵكشان و داكشانێكی زۆر وا ڕه‌ت بووه.
هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن ته‌نانه‌ت له و ده‌مه‌دا كه په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی كورد گه‌یشتۆته لوتكه، به‌ڵام توركیا چاوی له‌سه‌ر ویلایه‌تی موسڵی ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌ڵنه‌بڕیوه. سوریا و ئوردن و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی و كێشه‌ی جۆرا و جۆریان له عێراقدا هه‌یه.
هه‌رچی كوێتیشه ڕژیمه‌كه‌ی پێشووی عێراقی به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره داده‌نا له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی كوێت. یاریكردن له ناو ئه‌م جوگرافیایه‌دا و یاریكردنیش به‌م جوگرافیایه به‌ره و كوێ ده‌ڕوات.
ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام گوزه‌شت ئایا بێ متمانه‌یی له نێوان عێراق و ووڵاتانی دراوسێدا به‌رده‌وامی ده‌بێت یان دیده‌كانی پێشووی ووڵاتانی دراوسێی عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو له‌م ووڵاته ده‌ڕوانن پڕسیاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه ئایا دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی دیموكراتی له عێراق دا تاچه‌ندێك له به‌رژه‌وه‌ندی یان تا چه‌ندێك مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌ی دراوسێی دروست ده‌كات.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یه. و به‌رنامه‌كه‌ش له ناو ئه‌م فایله‌ده‌نگی یه دایه.