Accessibility links

هه زاران خۆ پیشانده ری دژی به جیهانی بون له شاری ئیڤیانی فه ره نسا ناڕه زای خۆیان دژی كۆبونه وه لوتكه ییه كه ی هه شت ووڵاتی پیشه سازی كه به گروپی جی هه شت ناسراون ده ربڕیوه و له گه ڵ هێزه كانی پۆلیسیدا پێكدادان له نێوانیاندا دروست بووه - 2003-06-01


هه زاران خۆ پیشانده ری دژی به جیهانی بون له شاری ئیڤیانی فه ره نسا ناڕه زای خۆیان دژی كۆبونه وه لوتكه ییه كه ی هه شت ووڵاتی پیشه سازی كه به گروپی جی هه شت ناسراون ده ربڕیوه و له گه ڵ هێزه كانی پۆلیسیدا پێكدادان له نێوانیاندا دروست بووه.

شاری ئیڤیان هاوسنوره له گه ڵ سویسرادا و خۆپیشاندانیش له هه ردوو دیوی سنوره وه سازدراوه.

خۆپیشانده ران سه ر پرده كانی ناوچه كه یان گرتبوو و هه روه ها ڕێگاوبانه كانیش و به ربه ستی ئاگراوییان دانابو. بێ له وه ش دووكان و بازاڕ و هه ندێ كارداریشیان تاڵان كردوه.

توندترین توند و تیژی له م خۆپیشاندانی ناڕه زایی ده ربرینه دا له شاری لاوسانی سویسرا روویداوه.

هێزه كانی پۆلیسی گولله ی پلاستیكی و گازی فرمێسك ڕژێن یان بۆ بڵاو پێ كردنی خۆپێشانده ران به كار هێناوه له ده وروبه ری ئه و هۆتێله ی هه ندێ له ده له گاسیۆنه كانی به شدار بوونی كۆبونه وه لوتكه ییه كه ی جێ هه شت له وێن.

هه ندێ له خۆپیشانده ران ده مامكی ڕه شیان له سه ر ناوه و تی شێرتی ڕه شیان له به ردابوون په لاماری دوكان و بازاره كانیان داوه و هه روه ها زیانیا له به نزینخانه كان داوه.

بێ له وه ی خۆپیشانده ران پۆلیسیان به رد باران كردوه له م ڕووداوانه شدا پیاوێك به خه ستی بریندار بووه.

شایانی باسه له كه ناڵه كانی ڕاگه یاندنیشدا خۆپیشانده ران گله و گازه نده یه كی زۆریان له دژی پۆلیسی ووڵاتانی هه ندێ ده وله مه ندی جیهانیان كردوه.

XS
SM
MD
LG