Accessibility links

به ڕێز تۆنی بلێر گوتی رووخانی سه دام حسین گرنگی یه كی زۆری هه بووه و كارێكی گرنگ هه بووه بۆ گه لی عێراق - 2003-05-29


سه رۆك وه زیری بریتانی تۆنی بلێر ڕۆژی پێنج شه ممه له شاری به سره به چه ند سه ده یه ك له سه ربازه بریتانی یه كانی گوت: رووخانی سه دام حسین گرنگی یه كی زۆری هه بووه و كارێكی گرنگ هه بووه بۆ گه لی عێراق.

به ڕێز بلێر گوتی: "كاتێك كه مێژووناسان ده ڕواننه وه ئه و كاته به دڵ و به گیان باوه ر ده كه م ئه وان به كاتێكی مێژووی ئه م چه رخه ی داده نێن."

به رێز بلێر له شاری به سره سه ردانی سه ربازه بریتانی یه كانی كرد كه كۆنترۆلی دوه م شاری گه وره ی عێراق ده كه ن. هه روه ها له گه ڵ به رێوه به ری ئه مریكی له عێراقدا پۆڵ برێمه ر دا كۆبۆوه بۆ ووتوێژكردن له سه ر پڕۆسه كانی ئاوه دان كردنه وه.

سه رۆك وه زیر گوتی: شه ڕ بۆ رووخانی سه دام حسین و پڕۆسه ی ئاشتی ئیسرائیل و فلستینی یارمه تی ده دات له گه ڕانه وه ی هیوا بۆ ئه م ناوچه یه ی پڕ له كێشه یه ی جیهان.

به ڕێز بلێر گوتی: "ئه م ناوچه یه ی جیهان: سه رچاوه ی زۆربوونی ناجێگری و تیرۆریزم و ئاڵۆزی یه له به رێوه بردنی كاروباره كانی جیهان زیاتر له هه موو ناوچه كه ی تر."

هه روه ها به ڕێزی سه ردانی خوێندنگا و قوتابخانه كانی شاری به سره ی كرد. ئینجا گه شتی كرد بۆ به نده ری ئوم قه سر بۆ روانینی چۆنیێتی به رێوه بردنی كاره كانی كه شتی مین لابردن له به نده ره كه دا.

له م شه ڕه ی عێراقدا 45 هه زار سه ربازی بریتانی به شداری هه وڵه كانی به سه ڕۆکاتی ئه مریكا یان كرد بۆ روخانی سه دام حسین. له ئه نجامی شه ركردن یا خود ڕوداوی له ناكاویش دا 34 سه ربازی بریتانی كوژران. و پێشتریش ڕۆژی پێنج شه ممه: سه ربزێكی ئه مریكی كوژرا له بووسه یه كدا له ڕێگایه كی سه ره كی عێراقدا كه ئه مه ش پێنجه مین سه ربازی ئه مریكی یه له ماوه ی ئه م هه فته یه دا بكوژرێت.

XS
SM
MD
LG