Accessibility links

سێ گۆرستانی به كۆمه ڵ  دۆزراوه ته وه كه لاشه ی ژماره یه ك له گیراوه سیداره دراوه كانی كوێتی تیادایه - 2003-05-17


گروپێكی سیاسی عێراقی ده ڵێ: سێ گۆرستانی به كۆمه ڵیان دۆزیوه ته وه كه لاشه ی ژماره یه ك له گیراوه سیداره دراوه كانی كوێتی تیادایه.

ئه م گۆڕستانه له حه بانیه هه ڵدراوه ته وه كه نزیكه ی 100 كیلومتر له باكووری ڕۆژئاوای به غداوه دووره.

كاربه ده ستانی كۆنگره ی نیشتیمانی عێراقی ده ڵێ شۆفێرێكی له شكری عێراقی شوێنی ئه و گۆڕستانانه ی پیشان داوین و گوتویه تی گیراوه كانی كوێت له بنكه یه كی سه ربازی دا له ساڵی 1991 دا له سیداره دراون.

به پێ ی یه كێك له ڕاپۆرته كان ده ریده خه ت كه هه ندێك له و لاشانه ی كه دۆزراونه ته وه ئه و كه سانه ن كه له سه ر لیستی دیار نه بووه كانی كوێتی كه له ساڵی 1995 له دوای داگیركردنی كوێت له لایه ن عێراقه وه دیار نه ماون.

تا ئێستا ته رمی 40 كه س دۆزراوه ته وه به ڵام ئه و شۆفێره ده ڵێت هه ر یه كێك له ئه و گۆرستانانه 200 لاشه ی تیادا ئه بێت، به پێ ی یه كێك له په یامنێره كانی ده نگی ئه مریكا ئه وانه ی كه له سیداره دراون هه موو چاو و ده ستیان به ستراوه ته وه.

XS
SM
MD
LG