Accessibility links

سه رۆك بوش پێشنیاری كردوه بۆ پێك هێنانی بازرگانی ئازاد له نێوان ئه مریكا و ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست دا - 2003-05-10


سه رۆك بوش پێشنیاری كردوه بۆ پێك هێنانی بازرگانی ئازاد له نێوان ئه مریكا و ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست دا، و ده ڵێ گه شه كردنی ئابووری كلیلی هێشتنه وه ی ئاشتی یه له ناوچه كه دا.

به رێز بوش له ماوه ی ووتارێكدا له زانكۆی South Carolina له دڕه نگانی ڕۆژی هه ینی دا، گوتی ئه م ده ست پێشكه رییه فراوان ده بێت له ماوه ی 10 ساڵ دا و ئه مه ش سوودی زۆره هه ر وه كو تا ئێستا بازرگانی ئازاد له نیوان ئه مریكا و ئسرائیل و ئوردن و هه ندی وڵاتانی تردا هه یه كه ئه مه ش حكومه تێكی چاك پێك ده هێنێت و بازاریش ئازاد ده كات.

به رێز بوش ئه م پێشنیار و داواكاری یه ی به پرۆسه ی ئاشتی ئسرائیل و فلستین به سته وه و ده ڵێ ده بێت فلستینیه كان واز له تیرۆر بهێنن و ده بێت ئسرائیل بوه ستێت له بیناكردنی نیشته جێ كانیان له ناوچه كانی كه داگیریانكردووه.

و هه ر وه ها پێویسته وڵاته عه ره بیه كان دان به ماف و بوونی ئیسرائیل بهێنن.

به ڕێز بوش به ڵێنی داوه كه ئه مریكا كارده كات بۆ دامه زراندنی هه ردوو وڵاتی ئیسرائیل و فلستین و گه شه كردنی ئاسایش و ئاشتی له ناوچه كه دا.

هه روه ها به رێزی بانگه شه ی بۆ چاكسازی و ریفۆرم كرد له ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست به ئیرانیشه وه و گوتی ئه مریكا به شێوه یه كی توند پشتگیری له چاكسازی یانه ده كات.

XS
SM
MD
LG