Accessibility links

له ڕۆژی پێنج شه ممه، له كۆشكی سپی،  ئاهه نگێك گێرا بۆ فراوانكردنه وه ی رێكخراوی ناتۆ - 2003-05-09


له ڕۆژی پێنج شه ممه، له كۆشكی سپی، ئاهه نگێك گێرا بۆ فراوانكردنه وه ی رێكخراوی ناتۆ.

كاتی ئاهه نگێرانه كان له وه باشتر نه بووه: ته نها پێش چه ند سه عاتێك له م ئاهه نگه ی كۆشكی سپی، سنه تی ئه مریكا به شێوه یه كی ره سمی دۆكیومه نته كانی هێنانی چه ند ووڵاتێكی تر بۆ ناو ناتۆ ی مۆركرد.

وه زیرانی ده ره وه ی لاتیڤیا، لیتوانیا، ئه ستونیا، بولغاریا، رۆمانیا، سلۆڤینیا و سلۆڤاكیا ئاماده بوون بۆ ته ماشا كردنی ده نگ دانه كه. و پێشتر پلان دانرابوو بۆ ئه وه ی له گه ڵ سه رۆك بوش كۆ ببنه وه به مه به ستی فشار خستنه سه ر سنه ت بۆ رازی بوون له سه ر فراوان كردنی ناتۆ، كه چی بووه ئاهه نگ گێڕان به و بۆنه یه وه.

به ڕێز بوش خۆشحالی خۆی ده ربڕی به رامبه ر ئه م كرداره ی سنه ت و داوای له كانون دانه رانی ئه ندامانی ئێستای ناتۆ كرد كه هه مان هه ڵوێستیان هه بێت و به خێرای ئه م فراوان كردنه ی هاوپه یمان مۆر بكه ن.

به ژێز بوش گوتی: "ئه م وڵاتانه ناتۆ به هێزتر ده كه ن، و ئێمه پێویستیمان به و به هێزییه هه یه بۆ به جێ هێنانی هه موو ئه وكاره زۆرانه ی له به رده م مان دا هه یه.

سه رۆك بوش گوتی: كاری ناتۆ ده گۆرێته وه بوو توانی بۆ ماوه ی 40 زستان ی شه ڕی سارد، ئاشتی سه قام گیر بكات.

به رێزی فشاری خسته سه ر ئه وه ی ئه گه ر ڕۆژێك له ڕۆژان ئه وان له پشت په روه رده ی ئاسنه وه بوون ئێستا به شداری هاوپه یمانان ده كه ن و كه كارده كه ن له سه ر ئاسایشی ده ره وه ی ئه وروپا.

سه رۆك بوش گوتی: "پێویسته ئێمه به رده وامبین له شه ڕكردنمان دژی تێرۆر و به شێوه یه كی توند رابوه ستین له به ر ده م دروست كردنی چه كی به كۆماڵ كوژ. ده بێت ناتۆ توانای سه ربازی خۆی نوێ بكاته وه تاوه كو به ره رووی مه ترسی یه كانی ناوچه كه ببێته وه."

سه رۆك بوش گوتیشی ئه و حه وت ئه ندامه ی ناتۆ زۆرباش ده زانن، رزگاربوون له ده ستی زۆردار چۆنییه. و ئه وان هه رگیز خۆشه ویستی خۆیان بۆ ئازادی دووپاتیان كردوته وه.

سه رۆك بوش گوتی: " ئه و كاته ی هه ڵیان بژاردبوو بۆ پێشاندانی خواسته كانیان و به رگریان له ئازادی كاتێكی باش بوو. به هۆی كرداره كانیانه وه سه لماندیان كه هاوپه یمانی یه كترین و ئێستا كاتی ئه وه هاتووه بیانكه ینه هاوپه یمان به پێی رێكه وتنامه یه ك."

ئه م حه وت ووڵاته له مانگی یانزده ی رابردوودا بانگ كران بۆ به شداری بوون له ناتۆ له ماوه ی كۆبونه وه ی هاوپه یماندا له پاره گوای.

ئه وه بوو كۆماری چیك كه چه ند ساڵێك له مه و به ر ئه ندامێتی ته واوه تیان ده ست كه وت له رێكخراوی ناتۆ دا و یه كه م ووڵات بوون كه لوتكه ی ناتۆ به رێوه ببه ن.

XS
SM
MD
LG