Accessibility links

وه زیری ده ره وه ی ئه مریكا له گه ڵ كوفی ئه كۆببوو له سه ر مه سه له ی یارمه تی دانی هاووڵاتیه عێراقیه كان - 2003-05-08


چاوه ڕوان ناكرێت په سه ند كردنی ئه و به رنوسی بڕیاره هه روا ئاسان بێت. هه ستێكی سه خت و قورس له نیوان ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا و هه ندێ له ئه ندامه سه ره كیه كانی ئه نجومه نی ئاسایشدا هاتۆته كایه، به تایبه ت له ڕۆانگه ی ئه و مشت و مڕانه ی به ر له شه ڕ هه بوون.

دوا به دوای ئه و كۆبونه وه داخراوه ی وه زیری ده ره وه ی ئه مریكا له گه ڵ كوفی ئه نان ی سكرتێری گشتی نه ته وه یه كگرتوه كاندا هه یبووه، به رێز پاوڵ به په یامنێرانی گوتوه: ئێستا كاتی ئه وه یه له پێناو كۆمه ك و یارمه تی دانی هاووڵاتیانی عێراقیدا ئه و مشت و مڕانه ی پێشتر هه بوون وه لاوه یان بنێین.

به ڕێز پاوڵ ده ڵێت: "ئه وه ی له ڕابردوودا ڕوویداوه ڕابردوو بوو، ئێمه قسه و باسمان له سه ر شه ڕ نییه قسه و باسمان له سه ر ئاشتیه، قسه مان له سه ر مه سه له ی هیوایه، قسه مان له سه ر یارمه تیدانی هاووڵاتیانی عێراقیه و ئه م بڕیاره ش ته نها ئه و تا كه مه به ستی هه یه."

مه سه له یه كی تریش كه وا پێشبینی ده كرێت قسه ی له سه ر بكرێت ئه وه یه ئایا ده بێت نه ته وه یه كگرتوه كان چه ند ڕۆڵی هه بێت له دامه زراندنی حكومه تی نوێی عێراقدا و هه روه هاش له سه ر له نوێ دامه زراندنی ئابوری عێراقدا.

كاربه ده ستان له به ڕێوبه رایه تیه كه ی سه رۆك بوشدا وای بۆ ده چن نه ته وه یه كگرتوه كان ڕۆڵی ڕێكخه ری هه بێت له ده مێكدا هه ندێ له ئه ندامانی ئه نجومه نی ئاسایش وای به باش ده زانن نه ته وه یه كگرتوه كان ڕۆلێ پێشه نگی هه بێت.

XS
SM
MD
LG