Accessibility links

عێراق و رێكخراوی ئه لقاعده - 2003-04-27


به پێی ڕۆژنامه ی سانده ی تیلیگراف له له نده ن، له سه ر كردایه تی ده زگای سیخوری عێراق كه بومباران و تاڵان كراوه، هندێك به ڵگه یان هێناوه ته ده ر كه ده ڵێ نیردراوێكی ئه لقاعده كه بنكه یان له سوودانه گویا له ساڵی 1998 دا بۆ عێراق بانگ هێشتن كراوه هه تا په یوه ندی نه زیكتر دابمه زرینن.

گۆیا ئه م به ڵگه یه كه سه ر به خۆیانه ته سدیق نه كراوه، هه روه ك په یامنێری سانده ی تیلیگراف ده ڵێ شه ممه كه وته ده ستی ڕۆژنامه كه. هه روه ها ڕۆژنامه ی ناوبراو گوتی، له لایه نه كانی دیكه وه، به ڵگه یه ك دیتراوه كه تێی دا هاتوه دامه زراندنی چاوپێكه وتن له نێوان كار به ده ستانی عێراقی و ئوسامه بن لادن دراوه.

سه ر له نوێ، دروستی ئه و زانیارییه هێشتا روون نه بووته وه. ڕۆژنامه كه هه روه ها گوتی هه والنێره كه ی هیچ شتێكی نه دیوه كه ئه و چاو پێكه وتنه رووی دابێ. چه ند مانگ پێش ده سپێكردنی شه ڕ له عێراق، كۆشكی سپی به ر ده وام پێ دا ده گرت كه پێوه ندی نێوان ڕژیمی سه دام حسین و رێكخراوی ئه لقاعده ی ئۆسامه بن لادن له گوری دابوه.

XS
SM
MD
LG