Accessibility links

عه مبارێكی ته قه مه نی له گه رێكی به غدای پایته خت ته قییه    وه بو هۆی ناڕه زایی و خۆپیشاندان له لایه ن هاوڵاتیانی ناوچه كه دژ به هێزه كانی ئه مریكای - 2003-04-27


عه مبارێكی ته قه مه نی له گه رێكی به غدای پایته خت ته قییه وه بو هۆی ناڕه زایی و خۆپیشاندان له لایه ن هاوڵاتیانی ناوچه كه دژ به هێزه كانی ئه مریكای.

له و باره یه وه فه رمانده رانی سه ربازی ئه مریكایی ده ڵێن 6 كه س به لای كه مه وه گیانیان له ده ست دا و نزیكه ی 50 هاوڵاتی تر بریندار بوون له ناویاندا سه ر بازێكی ئه مریكایه.

هه واڵه كان وا ڕاده گه یه نن كاره ساتی ته قینه وه كه به هۆی ئه و هێرشه وه بووه كه له لایه ن كه سانی نه ناسراوه وه ئه نجام درا ئه ویش پاش ئه وه ی ئه و كه سانه ته قه یان له و جبه خانه یه كردووه كه له گه ره كه دا دانرابوو.

ئه وه ی شایانی باسه ڕودانی ته قینه وه كه بوه هۆی ئه وه ی كه سه دان هاوڵاتی توڕه كۆ ببنه وه له ناوچه ی ڕوداوه كه و ناڕه زایی و سه رزه نشتی هێزی ئه مریكاییان كرد سه باره ت به و ته قینه وه یه كجار گه وره یه ی كه بوه هۆ بارینی پارچه ی موشه ك و گوله تۆپ به سه ر ناوچه كانی ده وروبه ری ته قینه وه كه دا.

خۆپشانده ران به به ردباران و ته قه یان له سه ربازه ئه مریكاییه كان كرد له و كاته ی كه سه ربازه كان تیماری برینداره كانیان ئه كرد. هه روه ها سه دان هاوڵاتی عێراقی ته رمی شه ش كوژراوانی ڕوداوه كه یان به ئوتۆمبیل ده گه ڕان به ناو شاری به غدای پایته خت و دروشمی دژ به ئه مریكایان ده وت.

سه باره ت به ڕوداوه كه فه رمانده ی ناوه ندی ئه مریكا ئه وه ی ڕاگه یاند كه جبه خانه كه له لایه ن حوكمه تی پێشووی عێراقه وه له ناوچه دانیشتوان نشینه كاندا دانرابوو، ئه مه ش به ڵگه یه كه ئه وه پێشان ئه دات كه ڕژێمی سه دام هیچ گوێی به ژیانی هاوڵاتیانی عێراقی نه داوه، به ڵام هێزه كانی هاوپه یمان له و كاته وه ی سه دامیان له ده سه ڵات لابردوه هه وڵی به رقه رار بوونی هێمن و ئاسایش ده كه ن له به غدای پایته خت.

XS
SM
MD
LG