Accessibility links

ووتاری هه فتانه ی سه رۆك بوش - 2003-04-20


سه رۆك بوش ده ڵێت ڕۆژانی ئه م جه ژنه بۆ ئه وانه ی كه خۆشه ویستان و نه وه كانیان دوورن لێیان مانایه كی تایبه تی هه یه.

سه رۆك بوش گوتی: "زیاتر له دووسه د و په نجا هه زار هێزی سه ربازی ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا به شدارن له كاری له شكری ئازادی ئێراقدا بۆ پاراستنی باری ئاسایشمان و بۆ ئازاد كردنی خه ڵكی سه ركوت كراوی ئێراق. ئێستاش كه س و كاریان چاوه ڕوانی ئه وه ن به سه لامه تی بگه ڕێنه وه و هاووڵاتیانی مه زنه كه شمان له نوێژ و نزایاندا هه میشه له یادیانن."

سه رۆك بوش له ووتاره ڕادیۆییه هه فتانه كه یدا ئاماژه یه كی ڕاسته و خۆی بۆ ئه و حه وت دیله ی شه ڕ كرد كه ته نها چه ند ڕۆژێك له مه و به ر ئازاد كران و گوتوشیه تی هاووڵاتیانی ئه مریكا به شداری ئه و خۆشحالیه ده كه ن.

سه رۆك بوش گوتی: "سوپاس بۆ ئازایه تی مارینزه كانی ئه مریكا و هه روه هاش بۆ ئه و هاوكاریه ی هاووڵاتیانی ئێراقی كردویانه و كه س و كاری ئه و حه وت كه سه ش هۆی تریشیان هه یه بۆ ئاهه نگ گێران له م مه ڕاسمی جه ژنه دا."

هه ر له م ووتاره ی ئه مڕۆ شه ممه یدا سه رۆك بوش ده رباره ی ئه م خێزانانه ی له ماته مدان و ئه و خێزانانه ش كه كوڕان و كچانیان هێشتا له ڕووبه ڕوو بونه وه ی مه ترسیدان دواوه.

سه رۆك بوش گوتی: " وه ك ووڵاتێك ئێمه به رده وام ده بین له نوێژ و نزاكردن بۆ هه رهه موو ئه وانه ی له نێو له شكرماندا خزمه ت ده كه ن یان توشی ڕووداو هاتوون، هه روه هاش نوێژ و نزا بۆ ئه و كه سانه ش ده كه ین كه له م شه ڕه دا خۆشه ویستیان له ده ست داوه. له درێژه ی ووتاره كه ی دا سه رۆك بوش گوتویه تی هاووڵاتیانی ئه مریكا مه خابنی خۆیان ده ربڕیوه بۆ ئه وانه ی له م شه ڕه دا كوژراون و هیوای سه بورییان بۆ ده خوازن.

سه رۆك بوش ئه م ووتاره ی [ڕۆژی] شه ممه ی له زه ویه كه ی خۆیه وه له ستانی ته كساسه وه دا كه ڕۆژانی ئه م پێشوی جه ژن له گه ڵ ئه ندامانی خێزانه كه یدا به سه ر ده بات. [ڕۆژی] یه كشه ممه ش به هه لیكۆپته ر سه ردانێكی خێرا ده كات بۆ بنكه یه كی له شكری به و مه به سته ی له گه ڵ سه ربازه كان و كه س و كاریاندا له كڵێسا به شداری له مه ڕاسیمی ئه م جه ژنه دا بكات. شایانی باسه بنكه ی سه ربازی فۆرت هود نزیكه ی بیست هه زار سه ربازیان ناردووه بۆ ئێراق و هه روه هاش جێ ی دووان له و حه وت دیله ی شه ڕه كه بڕیاره له ماوه ی ئه م پشوه دا بگه ڕێننه وه.

XS
SM
MD
LG