Accessibility links

تلفزیۆنی  ناسراو  به (به ره و  ئازادی) - 2003-04-12


فرۆكه یه كی هاوپه یمان كه ئامێری تایبه تی یا‌نه‌ به رنامه ی تلفزیۆنی ناسراو به تلفزیۆنی به ره و ئازادی په خش ده كات بۆ سه رتاسه ری ئێراق، له وباوه ره یه وه فه رمانده ی ناوه ندی ئه مریكای دانانی به وه دا تا كه ئێستا كه ژماره یه كی كه م له هاوڵاتیانی ئێراقی توانای بینی ئه و په خشكراوانه یان هه یه.

به رنامه په خشكراوه كان له لایه ن ده سته ی سه ربازی ئه مریكای و به ریتانی یه وه به ڕێوه ده برێت و تائێستا بریتی بوون له ووتاره كانی سه رۆك جۆرج بوش و تۆنی بلێری سه ره ك وه زیری بریتانی به رنامه كان تا ئێستا بۆ ماوه ی پێنج كاتژمێر بوو. به ڵام وه زاره تی به رگری ئه مریكایی ده ڵێ ماوه وه كاتی به رنامه كان له م نزیكانه دا ده گۆرێن.

هه ر له و باره یه وه پێنتاگۆنی ئه مریكایی داوای له تۆڕه كانی ده زگای ته له فزیۆنی ئه مریكایی كردووه كه پڕۆگرامی نوێ بۆ ئه و پڕۆژه یه دابنێن، هه روه ها لێپرسراوانی ئه مریكایی ناوی ئه و ده زگا ته له فزیۆنیانه یان كه له وانه یه به شداری بكه ن له پرۆژه كه دا ئاشكرا نه كرد. به ڵام وته بێژی ده زگای تلفزیۆنی سی ئن ئن ڕاگه یاند كه ئه و پلانی به شداری كردنی له و پرۆژه یه دا نیه.

سه باره ت به په خشی تلفزیۆنی ئاری فلایشه ر ووته بێژی كوشكی سپی ده ڵێ به رنامه كانی په خشی سه ربازی بۆ مه به ستی پرۆپاگه نده نیه به ڵكو بۆ بڵاو كردنه وه ی هه واڵه كانه.

به ڕێز فلایشه ر گوتی: "به رای من باشترین هه ڵسه نگاند له ڕێگه ی ته ماشا كردنی ناوه ڕۆكی ئه و به رنامانه وه ده بێت كه پیشانی هاوڵاتیانی ئێراقی ده درێت هه روه ها به دڵنیایی یه وه له كاتێكدا وه زاره تی به رگری په یامی سه رۆكی ئه مریكایی په خش ده كات بۆ هاوڵاتیانی ئێراق، ئێوه ش به چاوی خۆتان ده بینن هه چ كه م و كوڕیه ك هه بێت له و به رنامانه ی كه بۆ هاوڵاتیانی ئێراقی په خش ده كرێت و هه ر وه ها ئه وانیش به چاوی خۆیان ده بینن."

باری فۆلتۆن، به رێوه به ری ئنستیتیوتی دیپلۆماتی گشتی له زانكۆی جۆرج واشنتن ده ڵێ كاردانه وه ی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ به رنامه كانی هاوپه یمان لای هه ر یه ك به جۆرێكه.

به ڕێز فۆلتۆن گوتی: "ئه گه ر هاتو له بواری ڕاگه یاندنی نا ئازاده بژیت و ئاشنا بوێت به پرۆپاگه نده ی به رده وام و زاراوه كان به مه به ستی تایبه ت به كار بهێنرێت ئه وا ئه مه ش هه ر به وه ده چێت. به ڵام ئه گه ر تۆ كه سێك بیت و ئاگاداری ڕوداوه كانی جیهانی ده ره وه ببیت و ئه و جوره مرۆڤه بیت كه ئێستا خۆت داخوازی گوڕانكاری بیت، ئه وا ئه مه وه ڵامی خه ونه كانت ئه داته وه."

به ڕێز فۆلتۆن كه لێپرسراوێكی باڵای پێشوی ده زگای ڕاگه یاندنی ئه مریكایی بوو ده ڵێ سوپای ئه مریكایی هه مان شێوه په خشیان هه بوو له ساڵه كانی نه وه ت دا كۆسۆڤۆ كه كاریگه ریه تی كه می هه بو به هۆی نه توانین په خشكردن بۆ ناوچه یه كی به رین.

په خشه كانی به رنامه ی ڕادیویی 24 سه عاتی له لایه ن سوپاوه ئه نجام ده درێت كه به هۆی فڕۆكه ی سه ربازیه وه بڵاوكراوه ته وه له سه ر پێنج شه پۆڵی جیا جیا و ئێستا كه پلانی ئه وه هه یه كه ده ست بكرێت به بڵاودانه وه ی ڕۆژنامه ی هاوپه یمان له باشووری ئێراق.

XS
SM
MD
LG