Accessibility links

ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا/  ئۆپۆزسیۆنی عیراقی - 2003-03-28


به رێو به رایه تی بوش چه ند رێبازێكی جیاوازی له گه ڵ گرۆپه كانی ده وره وه ی عیراقدا هه یه وه ناره زایی خۆی به رامبه ر به ئاشكرا كردنی حكومه تێكی كاتی روون كردوونه وه و گوتویه تی ده بێته هۆی سه ركه وتنی رژێمی سه دام حسین.

له كۆ بوونه وه یه كی باكووری عیراق له شاری سه لاحه دین دا، ئه نجومه نی سه ركردایه تی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی رۆژی پێنج شه ممه ڕای گه یان مه به ست له ئاشكرا كردنی حكومه تێكی كاتی له عیراقدا، بۆ به رێوه بردنی ووڵاته كه یه و تاوه كو سه ربه ستی خۆی ڕابگه یه نێ له دوای ئازادكردنی عیراق.

ئه نجومه نی ئۆپۆزسیۆنی عیراق ده ڵێ: ئه م حكومه ته كاتییه بریتی ده بێت له هاوپه یمانی لا‌‌‌ یه نه سیاسی یه كانی ده ره وه ی ووڵات، ئه وانه ش كه ئێستا له ژێر ده سته ی رژێمی سه دام حسین دان، ئه وا ده بێته دانووستاندنی گۆرینی ئه م قۆناغه ی عێراق له گه ڵ ووڵاته یه كگرتوه كانی ئه مریكا و نه ته وه یه كگرتوه كان دا، ئه نجامیش ده بنه دانانێكی كاتی بۆ كشانه وه ی هێزه كانی هاوپه یمان به به رێوبه رایه تی ئه مریكا له ناوچه كه دا.

قسه كه ری وزاره تی ده ره وه ی ئه مریكا رچارد باوچه ر ووتی پێویسته داهاتووی عێراق بڕیاری له سه ر بدرێت به به شداربوونی زۆرترین گرووپی عیراقی و ئه و ڕایا نه ی كه له كۆ بوونه وه كه ی سه لاحه دین دا دراوه ئه وا نوێنه ری ته نها به شێكی عیراقی یه كان ده كات كه نه شداری یان له كۆ بوو نه وه كه دا كردووه.

باوچه ر ووتی: " ئێمه پشتگیری دامه زراندنی حكومه تێكی كاتی ناكه ین كه له لایه ن ئۆپۆزسیۆنی عیراقی یه وه دانرابێت له ده ره وه ی ووڵات دا. ئێمه وا باوه ر ده كه ین كه پێكهێنانی حكومه تێكی نوێ بۆ گه لی عیراق پێش ئازاد كردنی ووڵاته كه و پێش ئه وه ی ڕای ئه و كه سا نه وه ربگرین كه ئێستا له ناو عیراقدا ده ژین ئه وا هه قی ژماره یه كی زۆری عیراقی ده فه وتێنن كه ئێستا له ژێر ده سه ڵاتی زۆرداری دكتاتۆر سه دام حسین دا ده ژین. "

پێشتر، به رێوبه رایه تی ئه مریكا پلانی بۆ به رێوبه ردنی عیراقی دوای شه ڕ داناوه كه ده ست پێ ده كات به ده سه ڵاتێكی سه ربازی ئه مریكا به ڵام به خێرایی ده كرێت به به رێوبه رایه تی یه كی سیڤیلی و ئینجا ده درێت به ده سه ڵاتداره عیراقی یه كانی حكومه تی ئنتقالی یا خود حكومه تی قۆناغ گواستنه وه ی عیراق.

به رێز باوچه ر ووتی: ده سه ڵاتی حكومه تی ئنتقالی پێویسته پێك بهنرێت له هه موو گرو په نوژادی و ئاین یه كانه عیراق به وانه ش كه ئێستا له ژێر ده ستی حكومڕانی سه دام حسێن دا ده ژین.

هه روه ها كورده كان و ئۆپۆزسیۆنه كانی تری ده ره وه ی ووڵات و میكانیزمی هه ڵبژاردنی ئه ندمه كانی ئه و حكومه ته دوای ئه م پێكدادانه ی ئێستا بڕیاری له سه ر ده درێت.

وه گوتیش: ته نها رێگا بۆ بوونی حكومه تێكی عیراقی باوه ر پێ كراو ئه وا به ئه نجام دانی هه لبژاردنێكی ئازاد و هه قیانه ده بێت. ئه نجومه نی سه ركردایه تی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له لایه ن كۆنگره ی نیشتیمانی عیراقی بنكه له له نده نه وه ڕێگه پێداوه كه بۆ ماوه یه كی زۆر ده بێت حكومه تێكی كاتی یان پێك هێناوه و داوایان له ئه مریكا كردوه كه كۆنترۆڵی عیراق بداته ده ست گه لی عیراق خۆی.

وه له كۆبوونه وه كانی باكووری عیراق نوێنه ری ووڵاته یه كگرتووه كانی ئه مریكا له لای ئۆپۆزسیۆنی عیراقی زه لمای خه لیل زاد بوو كه وا بڕیاره له د رنگانێكی رۆژی هه ینی بڕوات بۆ توركیا بۆ ووتوێژكردن له سه ر باره دۆخی سنوری توركیا و عیراق.

XS
SM
MD
LG