<!-- IMAGE -->
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا ده‌ڵێن دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له کۆماری داغسـتانی باشوری وڵات ڕوویداوه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 12 که‌س کوژراون و 18 که‌سی دیکه برینداربوون.
هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری کیزلیاری نزیک سـنووره‌کانی داغسـتان و چیچان ڕوویدا.
وه‌زیری ناوخۆی داغسـتان ده‌ڵێت خۆکوژی یه‌که‌م له‌و ده‌مه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه که پـۆلیسی هاتوچۆ ڕایگرتووه و پاشـان خۆکوژی دووه‌م که جلوبه‌رگی پـۆلیسی پـۆشـبوو خۆی له نێو کۆمه‌ڵێـک پـۆلیسـدا ته‌قاندۆته‌وه و 9 ی لـێ‌کوشـتوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له ناو میترۆکانی مۆسـکۆ ڕوویاندا و له ئه‌نجامدا 39 که‌س کوژران.
سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ده‌ڵێت ڕه‌نگه کۆمه‌ڵێـکی تێرۆریسـتی له پـشـت ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی مۆسـکۆ و داغسـتان بن.