زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان په‌رله‌مانی نوێی عێراق گۆڕانێک له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا، هه‌رچه‌نده هه‌ندێکیشیان پـێـیان وایه گۆڕانه‌که هێنده بنچینه‌یی نابێت به‌و مانایه‌ی بگوترێت وه‌ک سه‌روه‌ختێکی نوێ له مێژوی عێراقدا سه‌یری بکرێت.
هاوکات ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌کرێت ئایا ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی داهاتوو چه‌ندێ ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت و چه‌ندێکیش خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت که ڕێک و ڕه‌وان بگوترێت بڕیاره‌کان به بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کانیشه‌وه بڕیاری په‌رله‌مانن که له ڕۆژی حه‌وتی سێی ساڵی دووهه‌زارو ده‌دا خه‌ڵک ده‌نگی داوه‌تێ؟؟
شیکه‌ره‌وه هه‌ن له‌و بڕوایه‌دان وڵاتانی دراوسێی عێراق هۆکارن له به‌رده‌م ئه‌گه‌رونه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی په‌رله‌ماندا و بردنی وڵاته‌که به‌و ئاقاره‌ی زۆرێک له بڕیاره‌کانی به ته‌وافوقی سیاسیانه بێت، هه‌رچه‌نده هاوڕایه‌کیش هه‌یه که بێ له ته‌وافوق کردن ڕێگه‌ی تریش هه‌ن بۆ به‌ڕێوه بردنی وڵاته‌که به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێت ژماره‌یه‌ک فاکته‌ر ده‌بنه ڕێگر و مه‌سه‌له‌ی ته‌وافوق کردنیان کردۆته دیفاکتۆیه‌ک له عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.