ته‌واوی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی عێراق نیشـانی ده‌ده‌ن لیسته‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی 2 کورسی زیاتری له لیسـته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی هێناوه.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجامه به‌رایـیه‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی 7 ی ئه‌م مانگه‌ی عێراق له لایه‌ن کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقه‌وه ڕاگه‌یاندرا و تیایدا هاتووه که‌وا لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه‌ی ئه‌یاد عه‌لـلاوی 91 کورسی له کۆی 325 کورسـیـیه‌که‌ی په‌رله‌مانی نوێی وڵاته‌که بردۆته‌وه و لیسـتی ده‌وڵه‌تی قانونی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی 89 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه.
<!-- IMAGE -->لیسـتی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی عێراقی عه‌مـمار ئه‌لحه‌کیم 70 کورسی به‌ده‌سـتهێناوه و لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان 43 کورسی و لیسـتی گۆڕان 8 کورسی و به‌ره‌ی ته‌وافوق 6 و هاوبه‌ندی یه‌کگرتووی عێراق 4 و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان 4 و کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی کوردستان 2 کورسی.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق ئاد مێلکه‌رت ده‌ڵێت هه‌ڵـبژاردنه‌که سه‌رکه‌وتوو بووه و بڕوا به ئه‌نجامه‌کانی ده‌کرێت و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد قبوڵی بکه‌ن.