موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین جه‌باری نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و کاندیدی ژماره 2 لیستی گۆڕان له که‌رکوک له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌ستکاریـیه‌که له که‌رکووکدا ئه‌وه‌نده زۆر و ئاشکرا بووه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ندێ له سندوقه‌کان مۆری سووریا‌ن لێـدراوه. ده‌شڵێت ته‌نها هه‌ر له ناوچه کوردیـیه‌کاندا فێـڵ و ته‌ڵه‌که نه‌کراوه به‌ڵکو هه‌روه‌ها له ناوچه عه‌ره‌بیـیه‌کانیش و به تایبه‌تی له حه‌ویجه.
به‌ڕێز جه‌باری ده‌شڵێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان هێشتا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسـتا لیستی هاوپه‌یمانی له پـێشدایه. جه‌باری له درێژه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌دا ده‌ڵێت گومانکردن له ده‌نگه‌کان و گومانکردن له کۆمسیون له که‌رکوک لایه‌نی کوردستانی نیگه‌ران کردووه و هه‌ست ده‌کات ده‌ستکاریـیه‌کی زۆر له حه‌ویجه‌دا کراوه، هه‌روه‌هاش لایه‌نی ئه‌لعیراقیه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌ی دوایـیدا لیستی کوردسـتانی پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه ئێستا ئه‌وانیش که‌وتوونه‌ته گومانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:57 خوله‌كه.