<!-- IMAGE -->
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا ده‌ڵێن حکومه‌ت به نیازه دیپـلۆماتێـکی ئیسرائیلی له وڵات ده‌ربکات له‌به‌ر ئیدعاکانی که ده‌ڵێن کاربه‌ده‌سـتانی سـیخوڕی ئیسرائیل پاسپۆرتی ساخته‌یان به‌کارهێنابوو له کوشـتنی سه‌رکرده‌یه‌کی میلیتانی فه‌ڵه‌سـتینی له دوبه‌ی.
ئۆفیسی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماده نه‌بووه تێبینی له‌سه‌ر ڕاپـۆرته‌کان بدات، هه‌رچه‌نده ڕایگه‌یاندووه وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌یڤد میلیباند دره‌نگانێـکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
دوبه‌ی ئاژانسی سیخوڕی مۆسـادی ئیسرائیل تاوانبار ده‌کات به کوشـتنی سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌ماس له مانگی یه‌ک و له ئیمارات.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن مرۆڤ کوژه‌کان به پاسـپۆرتی سـاخته و ناسـنامه‌ی دزراوی وڵاتانی وه‌ک به‌ریتانیا، ئیرلاند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمان و ئوسـترالیا چووبوونه ناو دوبه‌ی.
ئاژانسی پـۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئنته‌رپـول لیسـتی ناوی 27 که‌س که کاربه‌ده‌سـتانی دوبه‌ی له کوشـتنه‌که‌دا داوای کردوون بڵاوکردۆته‌وه. ئیسرائیل ده‌ڵێت هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک له‌ده‌سـتدا نیـیه که ئه‌م ئیدعایه پـشتڕاست بکاته‌وه.