<!-- IMAGE -->
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو ده‌ڵێت ئیسرائیل له‌به‌ردانه‌واندن له‌سه‌ر دروستکردنی نیشته‌جێگا له ڕۆژهه‌لاتی ئورشه‌لیم ناکات.
به‌ڕێز ناتانیاهو ئه‌م قسانه‌ی له به‌رده‌م کابینه‌ته‌که‌ی له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کرد، له کاتێکدا نوێنه‌ری تایبه‌تی ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جۆرج مچڵ گه‌یشته ئیسرائیل بۆ هه‌وڵی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌کاندا.
جیاوازی له‌سه‌ر نیشه‌جێگای ئیسرائیلی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئورشه‌لیم ئه‌و جێگایه‌ی پاش شه‌ڕی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل له ساڵی 1967 داگیرا کراوه به‌م دوایـیانه بوو به هۆی ئاڵۆزیـیه‌کی ئاشکرای نێوان حکومه‌تی ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل.
بڕیاره جۆرج مچل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ناتانیاهودا کۆببێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێ بکه‌وێت، بۆ پـێشکه‌ش‌کردنی وتارێك بۆ گروپێکی لۆبی سه‌ر به ئیسرائیلیه‌کان و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆنگرێسدا.
هاوکات سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی بان کی مون ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی که‌رتی غه‌ززه‌ی کرد و له‌وێ ڕه‌خنه‌ی له به‌ربه‌سته‌کانی ئیسرائیلی گرت له‌و هه‌رێمه‌ی که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسه.