قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت خه‌ڵـکێـکی زۆر پـێـیان وابوو لایه‌نی کوردی له که‌رکوک باش ئیشی نه‌کردووه، واته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کی شه‌فاف(روونما) و سه‌رکه‌وتووانه‌ی له که‌رکوکدا نه‌بووه و ململانێی پارتایه‌تی زۆر زیانی به مه‌سه‌له‌که‌ی گه‌یاندووه، هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌ک له‌و سه‌ر ئه‌نجامه به‌رپرسن به تایبه‌تی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان که خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن. سکرتیری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه کوردیـیه‌کان زیاتر بایه‌خ به ئیمتیازات و پـوسته‌کان بده‌ن ئه‌وا بێ گومان هه‌ر وه‌کو جاره‌کانی تر جێبه‌جێـکردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق کارێـکی ئاسان نابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:58 خوله‌كه.