دوای ئه‌وه‌ی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کان جیاکردنه‌وه‌ی 93% ی ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌تایـیه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند، قاسم عه‌بودی گوته‌بێژی کۆمسـیۆن گوتی چیتر ئه‌نجامه‌کان ڕاناگه‌یه‌نرێن تاوه‌کو کۆتایی به جیاکردنه‌وه‌ی ته‌واوی پـرۆسه‌که دێت و پاشـان ده‌رئه‌نجامی کۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له‌م چوارچێوه‌یه‌شـدا هه‌ر یه‌که له سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی داوایان له کۆمسـیۆنی هه‌ڵـبژاردنه‌کان کرد بۆ جارێـکی تر ده‌نگه‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌ی سـکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه له ڕێـگه‌ی هه‌ژمارکردنی ده‌ستیـیه‌وه ده‌نگه‌کان بژمێرنه‌وه تاوه‌کو پـرۆسه‌که به پاکی و بێ‌گه‌ردی ئه‌نجامی کۆتایی ڕابگه‌یه‌نرێت.
شـایه‌نی باسه فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆکی کۆمسـیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له وه‌ڵامی ئه‌م داوایه‌دا ڕایگه‌یاند ناتوانن جارێـکی تر پـرۆسه‌ی هه‌ژمارکردنی ده‌نگه‌کان ده‌سـتپـێـبکه‌نه‌وه له‌سه‌ر تا سه‌ری عێراقدا.
پاشـان حه‌یده‌ری گوتی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وێنه‌یه‌کی کۆپی CD جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی سه‌رجه‌م بنکه‌کانمان بۆ ناردوون بۆ به‌راوردکردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ژمارکردنی کۆمسـیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریـیانه‌ی که چاودێره‌کانیان له‌به‌ر ده‌سـتیاندایه ئه‌گه‌ر هاتوو جیاوازی هه‌بوو و بۆیان سه‌لماندین پـێشـێلـکاری له‌و بنکانه‌دا کراوه ئه‌وا ئاماده‌ین بۆ جارێـکی تر ده‌نگه‌کان بژمێرینه‌وه.
جێـگه‌ی ئاماژه پـێـکردنه له‌سه‌ر ئه‌و پـێشـێلکاریـیانه‌ش له پـرۆسه‌که‌دا ڕوویان داوه و سـکاڵای سووریا‌ن له‌سه‌ر تۆمارکراوه، قاسم عه‌بودی گوته‌بێژی کۆمسـیۆن ڕایگه‌یاند که‌وا پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێـکۆڵینه‌وه ڕاپـۆرتی پـێشـێلـکاری سه‌لماند له 82 بنکه‌ی ده‌نگداندا هێڵی سـوور به‌زێنراوه و ده‌نگه‌کانی ئه‌و بنکانه پـوچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه له هه‌ریه‌که له پارێزگاکانی که‌رکوک و نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌ی که‌رخی به‌غدا.
عه‌بودی گوتی له هه‌ندێـک له‌م ناوچانه‌دا سـندوقه‌کانی ده‌نگدان له ڕێژه‌ی دیاریکراوی خۆی زیادی کردووه و ده‌نگدان 104% تێپه‌ڕی کردووه.
شـایه‌نی باسه سه‌رجه‌م ئه‌و بنکانه‌ی پـێشـێلکاری تێدا کراوه ئه‌و ناوچانه‌یه که لیسـتی ئه‌لعێراقیـیه سه‌رکه‌وتنی تیایاندا به‌ده‌سـتهێناوه و له پـله‌ی یه‌که‌مدایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:20 خوله‌كه.