<!-- IMAGE -->
له‌م په‌یامه‌دا سه‌رۆک ئۆباما پێشنیازی دیالۆگی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دووباره‌کرده‌وه و سه‌ره‌تای په‌یامه‌که‌شی به پیرۆزبایی کردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌ست پێده‌کات له هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن.
له‌م په‌یامه‌دا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ساڵی پێش‌و ئه‌م بۆنه‌یه‌م هه‌ڵبژارد تا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران و ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بدوێم و ده‌رفه‌تی قۆناغێکی نوێ هه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێزی هاوبه‌ش.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بۆ سی ساڵه ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئێران ليک دوورکه‌وتونه‌ته‌وه، وه ده‌شڵێت له په‌یامه‌که‌ی ساڵی پاردا بۆ گه‌لی ئێران و ڕێبه‌رانی ئێران گوتویه‌تی بژاره‌ی ئاینده‌یه‌کی باشتر له‌ده‌ستی ڕێبه‌رانی ئێراندایه و سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت بۆ ئێستاش هه‌روایه.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش سه‌رۆک ئۆباما له‌م په‌یامه‌یدا ده‌ڵێت پێکه‌وه ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش دان به‌مافی ئێران‌دا ده‌نێن بۆ هه‌بوونی ووزه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی ناووکی و ده‌شڵێت ئێمه ده‌زانین ئێوه دژی چین و ئێستاش پێمان بڵێن چیتان ده‌وێت؟؟
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به هۆی ئه‌و هۆکارانه‌ی ته‌نها بۆخۆیان ده‌یزانن، ڕێبه‌رانی ئێران نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه، ئێران پێشنیازی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌تکردۆته‌وه، ڕێبه‌رانی ئێران پشتیان کردۆته ئه‌و ڕێبازه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ هه‌موو ئێرانیه‌کان دێنێت.
له‌م په‌یامه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما که به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئێران و ڕێبه‌رانی ئێرانی کردوه باسی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی شه‌شی ئێرانیش کردوه و ده‌ڵێت له مانگی شه‌شدا جیهان به په‌رۆشه‌وه ده‌یڕوانیه هه‌وڵی ئێرانییه‌کان که وه‌ک مافێکی جیهانیانه‌ی خۆیان که ده‌یانویست ببیسترێن ، به‌ڵام ئه‌م خواسته‌ی گه‌لی ئێران به مستێکی داخراوه‌وه وه‌ڵام درایه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ست وه‌رناداته کاروباری ناوخۆی ئێرانه‌وه، به‌ڵکو وابه‌سته‌یی و به‌رپرسیارێتی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه پشتیوانی له‌و مافانه بکات.
له کۆتایی په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕوونی و ئاشکرایی ئه‌مریکا کار له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌کات بۆ به‌رپرسکردنی حکومه‌تی ئێران چونکه وابه‌سته‌ییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه و حکومه‌تی ئێرانیش بژاره‌ی خۆ له په‌راوێزنانی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه.
ده‌توانن ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما له‌م لینکه‌دا بـبینن:
http://www.whitehouse.gov/blog/2010/03/19/president-obamas-nowruz-message