<!-- IMAGE -->
وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا داوا له ئێران ده‌که‌ن وازبهێنێت له دانانی ته‌شویش له‌سه‌ر که‌ناڵه‌کانی سه‌ته‌لایت و هه‌روه‌ها چاودێریکردنی ئنته‌رنێتیش.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رنووسی به‌یانـنامه‌یه‌ک ده‌چێته به‌رده‌م وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا که تیایدا داوا له ئێران ده‌کرێت ده‌سـتبه‌جێ ته‌شویشه ئه‌لیکترۆنیـیه‌کانی خۆی ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا کاردانه‌وه‌یان له دژی ئه‌م کاره‌ی ئێران ده‌بێت.
ئه‌م به‌رنووسه که ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست په‌یامنێران له برۆکسل که‌وت باس له‌وه ناکات کاردانه‌وه‌کان چی و چۆن ده‌بن، به‌ڵام به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان ڕه‌نگه به دوو شێوه بێت، ئه‌ویش یان ئه‌وه‌تا فرۆشـتنی ئه‌و ئامێرانه به ئێران قه‌ده‌غه ده‌که‌ن که له چاودێریکردنی ئی‌مه‌یڵ و ته‌له‌فۆنی مۆبایلدا به‌کارده‌هێنرێن و یاخود بڕیاری ڕاگرتنی په‌خشی که‌ناڵه‌کانی ئێران له ڕێـی سه‌ته‌لایتی Eutelsat وه ده‌درێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئێران ته‌شویشی خسـتۆته سه‌ر که‌ناڵی BBC به‌ریتانی و Welle ی ئه‌ڵمانی و هه‌روه‌ها که‌ناڵی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا VOA.