<!-- IMAGE -->
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه له ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی.
ڕۆژی هه‌ینی و دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ، خانم هێله‌ری کلنتن گوتی هه‌موو کێشه سه‌ره‌کیـیه‌کان چارسه‌رکراون و ئێسـتا ته‌نها مه‌سه‌له ته‌کنیکیـیه‌کان ماون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانم هێله‌ری کلنتن لـێدوانێـکی هاوشـێوه‌ی دا و گوتی دانوسـتاندنه‌کان له قۆناغی کۆتایی‌دان.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت خانم کلنتن هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ڤلادمیر پـوتنیش وتووێژ بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی سـاڵێـکه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی نوێ بگه‌ن تا شـوێنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه سـتراتیجیـیه‌ی سـاڵی 1991 بگرێته‌وه که له کۆتایی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا ماوه‌که‌ی به‌سه‌رچوو.
سه‌رۆک ئۆباما و سه‌رۆکی ڕووسیا دمتری مێدڤێدێڤ سـاڵی ڕابردوو ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پـێی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی نوێ جبه‌خانه‌ی چه‌کی ناوه‌کی که‌م بکه‌نه‌وه.