<!-- IMAGE -->
گه‌وره‌ترین کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی سـتیل له جیهاندا له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کی تورکی به نیازن کارگه‌یه‌کی سـتیل له باکوری عێراق دابمه‌زرێنن.
ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمپانیای ArcelorMittal بنکه له لۆکسمبۆرگ ڕایگه‌یاند که‌وا ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای Dayen ی تورکی مۆرکردووه بۆ ده‌سـتکردن به دامه‌زراندنی کارگه‌ی mini-mill له شـاری سلێمانی له ئه‌مسـاڵدا.
کارگه‌که 130 ملیۆن دۆلاری تێـده‌چێت و له‌وانه‌یه له کۆتایی سـاڵی داهاتوودا تیایدا ده‌سـتبکرێت به به‌رهه‌مهێنانی شیشی کۆنکرێت.
کۆمپانیای ArcelorMittal ده‌ڵێت پـێـشبینی ده‌کرێت ئه‌و کارگه‌یه سـاڵانه 250 هه‌زار ته‌ن ئاسنی سکراپی خۆماڵی به‌کاربهێنێت، وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له کۆتایـیدا بـبێت به دوو ئه‌وه‌نده.