<!-- IMAGE -->
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 16 ی مانگی سێ به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 22 سـاڵ به‌سه‌ر کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمێـکی گه‌وره له‌و شـاره سـازکرا و تیایدا ژماره‌یه‌کی زۆری به‌رپـرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و عێراق به‌شـداریـیان کرد، له‌وانه دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و دکتۆر فوئاد حسێن نوێنه‌ری مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم.
هه‌ر به بۆنه‌ی یادی ئه‌و کاره‌سـاته که تێدا به هه‌زاران له خه‌ڵـکی بێ گوناهی هه‌ڵه‌بجه بوونه قوربانی له سه‌رتاسه‌ری کوردسـتان ئه‌و ڕۆژه یادکرایه‌وه.
هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی و هه‌ولێر ڕاپـۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه ناردووه. ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.