<!-- IMAGE -->
خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی کوردسـتان له پارێزگای که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سـنووری پارێزگای که‌رکوک بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شێوه‌ی پـێش سـاڵی 1968 و پاشـان داوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی لێبکه‌ین تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان. ده‌شڵێت ئه‌مانه ده‌بێت له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ئه‌نجام بدرێن تا زیاتر چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه دوا نه‌خرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16 خوله‌كه.