ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌رله‌مانی سـوید به بڕیارێـک کوشـتن و بڕینی ئه‌رمه‌نیـیه‌کان له ده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا به ده‌سـتی ده‌وڵه‌تی عوسـمانی له تورکیا به جینۆساید ناسـاند، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی توندی تورکیا و له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌یدا باڵیۆزی خۆی له‌و وڵاته بانگکرده‌وه. هه‌فته‌ی ڕابردووش کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا هه‌مان بڕیاری دا و تورکیا هه‌مان هه‌ڵوێستی وه‌رگرت.
له‌و باره‌یه‌وه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان موراد جوان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت کاتی ئه‌وه هاتووه تورکیا ڕووبه‌ڕووی ڕابردووی خۆی بـبێته‌وه وه‌کو هه‌موو وڵاته پـێشـکه‌وتووه‌کان و دان به جینۆسـایدکردنی ئه‌رمه‌نیـیه‌کاندا بنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.