Accessibility links

که‌سێـک دوو پاسه‌وانی په‌نتاگۆن بریندار ده‌کات و ده‌کوژرێت


که‌سێـک دوو پاسه‌وانی په‌نتاگۆن بریندار ده‌کات و ده‌کوژرێت
که‌سێـک دوو پاسه‌وانی په‌نتاگۆن بریندار ده‌کات و ده‌کوژرێت
<!-- IMAGE -->

کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن که‌سێـک ته‌قه‌ی له‌ دوو پاسه‌وانی به‌رده‌م ده‌روازه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و به‌ سه‌ختی برینداریان کردووه‌ و پاشـان ده‌مرێت.

ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه‌ جان پاتریک بێدێڵی 36 سـاڵ ته‌مه‌ن که‌ له‌ ویلایه‌تی کالیفۆرنیاوه‌ هاتووه‌ ته‌قه‌ی له‌و دوو پاسه‌وانه‌ کردووه‌ و ئه‌وانیش گولـله‌یه‌کیان ناوه‌ به‌ سه‌ریـیه‌وه‌ و پاشـان له‌ نه‌خۆشـخانه‌ مردووه‌. دوو پـۆلیسه‌که‌ به‌ سـووکی برینداربووبوون.

به‌پـێی قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران جان پاتریک 2 ده‌مانجه‌ی 9 ملیمی پـێ‌بووه‌ و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری فیشه‌کی له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یدا دانابوو‌ که‌ له‌ نزیـک شـوێنی ڕووداوه‌که‌دا ڕایگرتبوو.

پـۆلیس ده‌ڵێت پـێده‌چێت جان پاتریک به‌ ته‌نها خۆی به‌م هێرشه‌ هه‌سـتابێت. تا ئێسـتا نه‌زانراوه‌ چی وای لێـکردووه‌ کاره‌ بکات و هه‌روه‌ها هیچ شتێـک نیـیه‌ نیشـانی بدات په‌یوه‌ندی به‌ تێرۆریزمه‌وه‌ هه‌بووبێت.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سـۆشێتد پـرێس ڕاده‌گه‌یه‌نێت جان پاتریک گومانی له‌ ڕاسـتی هێرشه‌ تێرۆریسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ر هه‌بووه‌. هه‌روه‌ها پـێشـتر له‌ لای پـۆلیس شـتی له‌سه‌ر بووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن کامێراکانی چاودێری نیشـانی ده‌ده‌ن که‌ چۆن جان پاتریک جل‌وبه‌رگێـکی ڕێـک‌وپـێـکی له‌به‌ردا بووه‌ و به‌ هێمنانه‌ به‌ره‌و ڕووی دو پاسه‌وانه‌که‌ ڕۆیشـتووه‌ و پاشـان ده‌سـتی‌کردووه‌ به‌ ته‌قه‌کردن لێـیان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG