ده‌زگای ڕادیۆی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت دوێنێ چوارشه‌ممه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌ڕان و دهسـتگیرکردندا له سه‌نعای پایته‌خت 11 گومان‌لێـکراوی ئه‌ندامی تۆڕی قاعیده ده‌سـتگیرکران.
له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن باوکی یه‌کێـک له گومانباره‌کان کوژرا دوای ئه‌وه‌ی ده‌سـتڕێژی له هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌مه‌نی کرد. هاوکات له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی دوێنێدا سه‌ربازێـک له شه‌ڕ و پـێـکدادانهکهدا برینداربوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتداران له یه‌مه‌ن هه‌ڵمه‌ته‌کانیان بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی قاعیده چڕکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی لقی تۆڕی تێرۆریسـتی قاعیده له یه‌مه‌ن به‌رپـرسیارێتی خۆی بۆ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ته‌قاندنه‌وه‌یه‌کی شـکسـتخواردووی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی له مانگی دوازده‌ی سـاڵی پاردا به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێکه‌وتبوو.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه نائارامی و ناسه‌قامگیری له یه‌مه‌ندا بۆته نیگه‌رانی ئاسایشی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته به‌ڵـێنی ملیۆنه‌ها دۆلاری داوه به یه‌مه‌ن له شـێوه‌ی کۆمه‌کی له‌شـکری له پـێناو ئه‌وه‌ی یه‌مه‌ن شه‌ڕی دژ به ئه‌ندامانی قاعیده بکات.