<!-- IMAGE -->
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و کاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان، باس له کارنامه‌ی تایبه‌تی خۆی و لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی نیشتیمانی عێراق.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، کاندیدی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له پارێزگای هه‌ولێر جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان له که‌شێکی ئارام‌دا ده‌کات.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێر، کاندیدی ژماره 13 ی لیستی هاوپه‌یمانی گوتی رێگه له هیچ لایه‌نێک نه‌گیراوه که به ئه‌وپه‌ڕی ئازادیـیه‌وه بانگه‌شه بۆ کاندیده‌کانی لیسته‌که‌ی خۆی بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:07 خوله‌كه.