به‌رپرسی باڵای به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران سه‌رۆکی نوێی ئاژانسی ناوه‌کی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی له دژی ئێران لایه‌نی گرتووه کاتێـک که گوتوویه‌تی ئاژانسه‌که‌ی ناتوانێت پـشـتڕاستی بکات به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئێران بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی گوتی سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم یوکیا ئامانۆ لایه‌نگیری کردووه، ئێرانیش هیواداره ئه‌و تێڕوانینه‌ی بگۆڕێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی دووشه‌ممه یوکیا ئامانۆ له ڤیه‌نـنا به ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ناوه‌کی گوت ئه‌و ناتوانێت پـشـتڕاستی بکاته‌وه هه‌موو چالاکیـیه ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران ئاشـتیخوازانه‌یه، چونکه ئێران وه‌ک پـێویست هاوکاری ئاژانسه‌که‌ی نه‌کردووه.
مانگی ڕابردووش یوکیا ئامانۆ ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ئاگاهی دابوو له‌وه‌ی ئێران ڕه‌نگه هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی بدات، هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاواش هه‌مان گومانیان هه‌یه. ئێرانیش لای خۆی هه‌ر ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ کاری زانسـتی و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیکتریـکه.