Accessibility links

پـێویسته‌ ئێران سـزا بدرێت


له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتی هه‌موو ووڵاتانی به‌شدار له‌ په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ناوکیدا به‌ ئێرانیشه‌وه‌ مافی هه‌بوونی هێزی ناوکییان هه‌یه‌ تا ئه‌و شوێنه‌ی به‌ به‌رپرسیارێتیه‌کانی قایل ده‌بن بۆ نیشاندانێکی ئاشکرای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیه‌کانیان ڕێک و ڕه‌وان بۆ مه‌به‌ستی سیڤیلی ئاشتیانه‌یه‌.

هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام ئه‌و وابه‌سته‌یـیانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌جێی نه‌گه‌یاندووه."

خانم کلنتن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ له‌ ساڵی 2009 دا جیهان به‌ دامه‌زراوێکی نهێنی ناوکی زانی که‌ ئێران له‌ نزیک { قوم} ه‌وه‌ دروستی ده‌کرد، ئه‌مه‌ش ڕه‌فتارێک بوو وه‌ک ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ناودێری کرد ، پێشێلکارییه‌کی ڕاسته‌وخۆی ئێران بووه‌ به‌رامبه‌ر وابه‌سته‌ییه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی.

دواتریش تاران به‌ پلانێکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی قایل نه‌بوو ، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ ده‌بوایه‌ ئێران ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی به‌ ئاستێکی که‌م پیتێندراوه‌ بنێرێته‌ ووڵاتێکی تر به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانی بۆ سوته‌مه‌نی ناووکی تا له‌ ڕیاکته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌دا به‌کاربهێنرێت وه‌ک مه‌تریاڵی تیشکده‌ری ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌ ئه‌و مه‌تریاڵه‌ تیشکده‌ره‌ ته‌ندروستیانه ‌ له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا هه‌ن و ده‌شێت وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی گونجاو و متمانه‌ پێکراو و هه‌رزان تریش بێت بۆ پلانه‌که‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند هه‌نگاوه‌کانی له‌ بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا زیاد ده‌کات تا یۆرانیۆمه‌که‌ی به‌ ئاستی له‌ 20% بپیتێنێت، ئه‌مه‌ش پێشێلکاری بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌. بێ له‌مانه‌ش له‌وه‌تای مانگی ده‌ی ڕابردووه‌وه‌، وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێران هه‌موو ده‌رفه‌تێکی بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکییه‌که‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" تێگه‌یشتنمان له‌و جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ وایکردوه‌ بپرسین ده‌بێت ئێران چیی هه‌بێت بیشارێته‌وه ؟ بۆچی ئێران وابه‌سته‌ بوونه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌؟ یان ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆکار بۆ تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ سیاسی و ئابوریه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا که له‌ ڕاستیدا ‌به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی ئێران ده‌که‌وێته‌وه‌؟ ئێران بژاره‌یه‌کی که‌می بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هێشتۆته‌وه‌ که‌ ئه‌ویش سه‌پاندنی باجی گه‌وره‌تره‌ به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ وروژێنه‌رانه‌ی ده‌ینێت."

هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پلانی ئه‌مریکا کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانیه‌‌ بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ئێران له‌ڕێی ئه‌و سزایانه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ ئاماده‌ده‌کرێن.

خانم کلنتن ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت جیهان یه‌کگرتوو بێت له‌ ناردنی په‌یامێکی ئاشکرا بۆ ئێران که‌ ئێمه‌ ده‌سته‌وستان نابین له‌ ده‌مێکدا ئێران له‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی به‌رنامه‌یه‌کی ناوکیدابێت و شییانی به‌کارهێنانی هه‌بێت ‌بۆ هه‌ڕه‌شه‌ لێکردنی ووڵاتانی دراوسێی یان ووڵاتانی تریش.

هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێشتاش هیوادارین ئێران بڕیار بدات ده‌ستبه‌رداری هه‌موو خواستێکی ناوکی بێت که‌ بۆ چه‌کی ناوکیـیه‌ و ده‌ست بکات به‌ ڕێزگرتن له‌ ووڵاتیانی خۆی... وه‌ ده‌شڵێت ناکرێت ئێمه‌ هه‌ر به‌و هیوایه‌ بین، به‌ڵکو پێویسته‌ کار بۆ بڕیارێک بکه‌ین وه‌ک هه‌وڵێک بۆ قه‌ناعه‌ت پێکردنی حکومه‌تی ئێران تا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکی نه‌دات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG