وڵاتانی ئاسیا- پاسفیک له ژێر هۆشـداری سوونامیدان دوابه‌دوای بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له وڵاتی چیلی نێوه‌ندی سـوونامی پاسفیک له هاوایی ئه‌م هۆشـداریـیه‌ی ده‌رکرد بۆ فلپـین، تایوان، ئه‌نده‌نوسیا و زۆربه‌ی دورگه‌کانی له ئاسیا پاسفیکن.
هۆشـداری تری ئاست نزم بۆ هه‌رێمی باکوری پاسفیکیش ڕاگه‌یاندراوه. هه‌ندێ له وڵاتانیش خۆیان هۆشـداری سـوونامیـیان ڕاگه‌یاندووه.
نێوه‌ندی هاوبه‌شی هۆشـداری سـوونامی ئوسـترالیا هۆشـداری سـوونامی داوه‌ته به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆی هه‌یه سـوونامیـیه‌ک له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له ئوسـترالیا بدات و بـبێته مایه‌ی لافاوێـکی زۆر.
نیوزله‌نداش له ژێر هۆشـداری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاسـتی شه‌پـۆله‌کاندایه به ڕێژه‌ی 3 مه‌تر.
کاربه‌ده‌سـتان له فلپـینیش به‌رنامه‌ی شیانی گواسـتنه‌وه‌ی خه‌ڵـک داده‌نێن، جێی باسه ئه‌و وڵاته هێشـتاش له کاریگه‌ریـیه‌کانی باوباهۆزه به‌هێزه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوو نه‌هاتۆته‌وه سه‌رخۆی.