Accessibility links

ڕێبه‌رانی تورکیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پـیلانی کوده‌تاکه‌ کۆده‌بنه‌وه‌


<!-- IMAGE -->

کاربه‌ده‌سـتانی سـیاسی تورکیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی له‌شـکری وڵاته‌که‌یاندا ده‌ڵێن لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی یاسایی و به‌رپـرسـانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی گوایه‌ هه‌وڵێـکی کوده‌تا له‌ لایه‌ن ڕێبه‌رانی له‌شـکریـیه‌وه‌ دراوه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ نێو ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌ که‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ده‌رچوو پاش کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆک عه‌بدوڵڵا گول له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی له‌شـکر جه‌نه‌ڕاڵ ئیلکه‌ر باشبوگ.

کۆبوونه‌وه‌که‌ هاوکاتی ئه‌وه‌ هات که‌ دادگایه‌کی ئسـته‌نبوڵ فه‌رمانی دا 8 کاربه‌ده‌سـتی دیکه‌ی له‌شـکری زیندانی بکرێن تا دادگایی‌ده‌کرێن، به‌وه‌ش کۆی ژماره‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سـته‌ له‌شـکریـیانه‌ی که‌ گومانیان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا له‌سه‌ره‌ ده‌بێته‌ 20 .

ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه‌ ئاستی قوڵی گرژیـیه‌کانی نێوان حزبی ڕه‌گ و ڕیشه‌ ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌که‌ له‌گه‌ڵ له‌شـکردا نیشـان ده‌دات که‌ خۆیان به‌ پاسه‌وانی حوکمڕانی سیکیولاری تورکیا ده‌زانن.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ له‌ ماوه‌ی 50 سـاڵی ڕابردوودا له‌شـکری تورکیا چوار حکومه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاداوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG